سیاسەت و رەوشت

 

بزوتنەوەی گۆڕان تاقانە حیزبێکی سیاسیە کە پێکهاتەی ئەخلاقیاتی سیاسی و سیاسەتکردنی  گۆڕی ، داهێنەری نەریتێک بو خاوەن شەوق و شکۆ .

 

ئەوکاتانەی کاک نەوشیروان زیندو بو شانازیمان بەخۆمانەوە دەکرد کە گۆڕان خوازین ئەو بەجێی هێشتین، بەڵام فکر و ئەندێشەکانی زیندون.

 

 

ئەو بۆ هەمو هاوڵاتیەکی سەلماند کە هەمومان چەند گەورەین، هەمومان ئازاو ئازادین؛ بۆی سەلماندین کە هەمومان ئەتوانین کاک نەوشیروانێک بین .

 

ئایدیا و بیروبۆچونەکانی دووربینی و وردبیینیەکانی ئەو، ئیستیفزازکردنی یەکتری لە کەڵچەر و ئاکار و سیاسەتکردنماندا نەهێشت تەنانەت بەرامبەر بەنەیارەکانیشمان مستفز و مەغرور و خۆسەپێن نەبوین .

 

ئەوکاتانەی کاک نەوشیروان زیندوبو دابەشی پاروەکانی یەکتریمان دەکرد، سەر راست و بە هەڵوێست بوین، ئەوکاتانە ترسێکی گەورەی گۆڕانکاریمان خستە ناوچەکەوە نەک تەنها کوردستان هەتا ئەمڕۆش ترسێک مابێت لەناو هێزی دوژمنەکانماندا ئەزمونی بزوتنەوەی گۆڕانە.

 

تەنها ترسێک لەناو شۆڕشی چەواشەدا هەبێت بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازانە ؛ پارێزگاریکردنی ئەو نەریتانە لە سیاسەت و ئەستۆ و ئۆەباڵی کارکردنمان زامنی دواڕۆژە و نەوە دوا نەوەی گەلەکەمانە.

157 جار خوێندراوەتەوە