كەی ئێن ئێن ئاشكرای دەكات... بۆچی موچەی خانەنشینی سەربازی هاوتا نەكرا؟

KNN : Kurdish News Network
01:58 - 11/09/2024
کوردستان
+
-

كەی ئێن ئێن هۆكاری هاوتا نەكردنی موچەی سەربازی ئاشكرا دەكات و بەڕێوەبەرێكی جێبەجێكار لە خانەنشینی پێشمەرگە جەخت دەكاتەوە؛ كە بە هاوكاری وەزارەتی دارایی كێشەكە بەرەو چارەسەر دەڕوات و لەمانگی حەوتەوە هاوتاكردنەكەیان بۆ هەژمار دەكرێت.

هەواڵ: (KNNC)

 

 

هادی ئەكرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە خانەنشینی پێشمەرگە بە (KNN)ـی راگەیاند: دوای ئەوەی دەركەوت موچەی پلە باڵاكانی خانەنشینانی سەربازی لەبری ئەوەی زیاد بكات، موچەكەیان كەم دەبێتەوە، موچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی سەربازی هاوتا نەكرا، لەبەر ئەوەی دەرماڵەكانی مەترسی، هاوسەرگیری و بڕوانامەكەیان لەگەڵ خانەنشینی سەربازی عێراقی جیاوازی هەیە لە ئێستاشدا لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرن بۆ ئەو حاڵەتە.

 

وتیشی: ئەو كەسانەی موچەی خانەنشینی سەربازییەكەیان لە خوار (500) هەزارەوەیە سودمەند دەبن كە ژمارەكەیان زۆرە، هەروەها ئەو خانەنشینانەشی موچەكەیان لە یەك ملیۆن دینار كەمترە، بڕی (100) هەزار دینار دەخرێتە سەر موچەكەیان.

 

رونیكردەوە، بۆ چارەسەری كێشەی هاوتاكردنی موچەی خانەنشینی سەربازی بەهاوكاری وەزارەتی دارایی لیژنەی تایبەت پێكهێنراوە و ئەو لیستانەشی كێشە و كەموكورتییان تیادا بوە كاری لەسەر كراوە، بەدڵنییاییەوە چارەسەر دەكرێت و لەمانگی هەشتدا قەرەبوەكان وەردەگیرێتەوە.

 

بەڕێوەبەرەكەی خانەنشینی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بڕیار وایە موچەی خانەنشینانی سەربازی لە مانگی حەوتەوە هاوتاكەیان بۆ ئەژمار بكرێت، ئێستا چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی دارایی دەكەن بۆ ئەو مەبەستە.

1825 جار خوێندراوەتەوە