لە ڕوداوێکی دەگمەندا لە وڵاتی چین هاوڵاتییەک، کە
لە یەک ڕۆژدا بەنەشتەرگەری 23 ددانی دەردەهێنێت، دوای کەمتر لە 15 ڕۆژ گیانی لە دەست دا.
تەندروستی:
KNNC
پێگەی ئیندیپێنتی بەریتانی بڵاوی کردوەتەوە، هاوڵاتییەکە لەڕەگەزی نێرە
و دانیشتوی پارێزگای ژیێجیانگ بوە، جگە لەوەی
بەیەک ڕۆژ 23 ددانی دەرهێناوە لە هەمان ڕۆژدا 12 ددانی دیکەی چاندوەتەوە، ئەم
روداوەش کەرتی تەندروستی وڵاتەکەی توشی شۆک کردوە.
میدیاکانی چین فۆڕمی رەزامەندییەکەیان بڵاوکردوەتەوە،
بەپێی فۆڕمی ڕەزامەندی واژۆکراو کە لەلایەن ئەو پزیشکەوە پڕکراوەتەوە نەشتەرگەرییەکەی
ئەنجامداوە؛ نەشتەرگەریەکەی بە ڕێگەی "گەڕاندنەوەی دەستبەجێ" ئەنجامداوە،
کە تێیدا 23 ددانی دەرهێناوە و12 ددانیشی
بۆ نەخۆشەکە چاندوەتەوە لەیەک رۆژدا.
ئاماژەبەوە کراوە دوای دەرهێنان و چاندنەوەی ددانەکانی، چارەخوازەکە بەردەوام
ئازاری هەبوە و دوای 13 ڕۆژ گیانی لەدەستداوە
و پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستوە مردنەکە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بوە.
شیانگ گوولین، بەڕێوەبەری سەنتەری پزیشکی ددان لە نەخۆشخانەی یونێڤێرساڵ لۆڤ
لە شاری ووهان، وتویەتی: دەرهێنانی 23 ددان لە یەک رۆژدا زۆر زۆرە، ئەوکارە پێویستی
بە کلینیک و پزیشکی ددانێک هەیە کە بڕوانامە و ئەزموونی پێویستیان هەبێت.
وتوشیەتی زۆر گرنگە توانای جەستەیی نەخۆشەکە لەبەرچاو بگیرێت بۆ مامەڵەکردن
لەگەڵ کەیسێکی وەها ئاڵۆز و گران.
روداوەکە لە وڵاتی چیندا رایگشتی جوڵاندوە و بەرپرسانی
تەندروستی دەستیان بەلێکۆڵینەوەکردوە رایانگەیاندوە: بەو پێیەی 13 ڕۆژ لە نێوان دەرهێنانی ددانەکان و
مردنەکەیدا هەیە، تا ئێستا دیار نییە دەرهێنانی
ددانەکان هۆکاری مردنەکەی بێت یاخود نا؟
4357 جار خوێندراوەتەوە