ماڵپەڕیکی ئازەربایجانی بڵاویکردوە، ئەسما ئەسەد هاوسەری بەشار ئەسەد داوای جیابونەوە لە ئەسەد دەکات و دەشڵێت، دارایی و ژیانی بنەماڵەی ئەسەد لەلایەن حکومەتی ڕوسیاوە بە توندی سنوردار کراوە.
هەواڵ: KNNC
بەگوێرەی ماڵپەری مۆدێرن ئاز لە زاری میدیاکانی ڕوسیاوە، ئەسما
ئەسەد دەیەوێت لە بەشار ئەسەدی هاوسەری جیابێتەوە و
هاوکات داوای مۆڵەتی تایبەتی لە دادگای ڕوسیا کردوە بۆ ئەوەی
مۆسکۆ بەجێبهێڵێت و بگەڕێتە بۆ لەندەن.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوشکردوە، ناوبراو لەژێر
کۆنترۆڵی توندی دەسەڵاتدارانی مۆسکۆدایە و چونە دەرەوەی لە پایتەخت
و هەرجۆرە کار و چالاکیەکی سیاسی لێ قەدەغە کراوە.
باس لەوەشکراوە، دارایی و دۆخی ژیانی
بنەماڵەی ئاسەد لەلایەن ڕوسیاوە بە توندی سنوردرا کراوە هەر ئەمەش بوەتە
هۆی ئەوەی ئەسما ئەسەد، هەست بە دڵخۆشی لە ڕوسیا نەکات
و داوای جێهێشتنی بکات.
ئەسما فواز ئەخرەس هاوسەری بەشار
ئەسەد سەرۆکی پێشوی سوریا لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا لەدایک
بوە و کارمەندی بانک بوە لەو وڵاتە.
2543 جار خوێندراوەتەوە