انایەکی ئایینیی کورد ڕایگەیاند: فەرماندەی گشتیی هەسەدە بۆ دەستپێکردنی دیالۆگی کورد-کوردی بە فەرمی داوای کۆبونەوەی لە ئەنەکەسە کردووە، بەڵام تا ئێستا ئەنەکەسە وەڵامی نەداوەتەوە، پەرتەوازەیی کورد، دەستکەوتەکان دەخاتە مەترسییەوە.
هەواڵ:KNNC
شێخ مورشید خەزنەوی، زانای ئاینیی و کەسایەتییەکی ناسراوی کورد، دەربارەی ناوەڕۆکی دیدارێکی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: هەڵوێستەکانی فەرماندەی هەسەدە لەسەر یەکگوتاری و یەکگرتوویی سەرجەم هێزە سیاسییەکان، ئەرێنییە و بۆ ئەو مەبەستە بە فەرمی داوای دیالۆگ و کۆبوونەوە لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سوریا (ئەکەنەسە) کردووە.
شێخ مورشید ئاماژەی بەوەش کرد: تا ئێستا ئەنەکەسە وەڵامی داواکارییەکانی فەرماندەی گشتیی نەداوەتەوە و جەختیشی لەوە دەکاتەوە، پەرتەوازەیی کورد، مەترسی بۆ سەر دەستکەوتەکان دروست دەکات.
شێخ مورشید خەزنەوی، ڕۆژی پێنجشەممە چاوی بە مەزڵوم عەبدی کەوت و ڕۆژی هەینی لە مزگەوتەکەی باوکی، شێخ مەعشوق، وتاری هەینیی پێشکەش کرد و قسەکانی فەرماندەی گشتیی هەسەدەی ئاشکرا کرد.
556 جار خوێندراوەتەوە