تورکیا لە هێرش و بۆردومانەکانی بۆ سەر کۆبانێ بەردەوامە

KNN : Kurdish News Network
10:15 - 21/12/2024
کوردستان
+
-

هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ بەردەوامن و بەگوێرەی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستانیش، هەسەدە لە عەین عیسا و دەوروبەری گرێسپی هێرشی گروپەچەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیایان تێکشکاندوە.


هەواڵ:KNNC


ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پردی قەرەقۆزاخ و گوندی شێخلەری سەروی لە رۆژئاوای کۆبانێ تۆپباران کرد و هەسەدەش وڵامی هێرشەکەی داوەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، دوێنێ شەو چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا هێرشیان کردوەتە سەر گوندی شاکیرۆ لە رۆژهەڵاتی عەین عیسا و هەوڵی داگیرکردنیان داوە، بەڵام لەلایەن هیزەکانی ئەنجومەنی سەربازی رەققەوە هێرشەکە تێکشکێنراوە. 

 

هاوکات چەکدارانی هاوپەیمانی تورکیا لە ناوچەی سولوکی سەر بە شاری گرێسپی، هەوڵی داگیرکردنی ناچەکەیان داوە، بەڵام لەلایەن هیزەکانی ئەنجومەنی سەربازی رەققە وڵامدراونەتەوە و شکستیان بە داگیرکردنی ئەو ناوچانە هێناوە.

43 جار خوێندراوەتەوە