ئەمڕۆ، نۆ ساڵ
بەسەر کۆچى دوایى کوردۆ قاسم، پێشمەرگەی دێرین و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی
گۆڕاندا، تێدەپەڕێت.
كوردۆ قاسم، ساڵی
(1954) له شاری به‌غدا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ر و كوردپه‌روه‌ر له‌دایك بوه
و به‌شداری به‌رچاوی هه‌بوه له خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا، لە سەرەتای دامەزراندنی
یەکێتیی قوتابییانی کوردستان له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا کاری کردوە. ساڵی (1970) لە
شانە سەرەتاییه‌كانی کۆمەڵەی مارکسیی لینینیی کوردستان ده‌ستی به‌كاری رێكخستن
کردوە، هاوكات ئه‌ندامی دەستەی دامەزرێنەری رێکخراوی هەڵۆی سور بوە.
ساڵی (1977) بۆ (1979) زیندانیی سیاسی بوە لە شاری بەغدا، له (1980) پەیوەندیی
بە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردوە و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بوەتە
ناوێكی دیار‌و نمونه‌ی ئازایه‌تی و قاره‌مانیی، لەدوای پرۆسه‌ی ئەنفالیش بوەتە لێپرسراوی
رەتڵی پارتیزانەکانی گەرمیان.
كوردۆ قاسم له‌دوای راپەرینی (1991) به‌رده‌وام بوه له خه‌بات و چەندین
پلەی لێپرسراوێتی سیاسی و رێکخراوەیی و سەربازیی بینیوە، تا ساڵی (2009) ئەندامی
سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوە، دواتریش هه‌ر له سه‌ره‌تای پێكهێنانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه و یه‌كێك بوه له ئه‌ندامانی دەستەی
دامەزرێنەری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و دوایین پله‌ی له‌ناو گۆڕاندا، ئەندامی جڤاتی
نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بو.
هاوكات پێشمه‌رگه
و سه‌ركرده‌یه‌كی دێرین و خاوه‌ن مێژوو و خه‌باتێكی پاك و پڕ سه‌روه‌ری بو، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی یه‌كێك بو له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ر له كاری رێكخراوه‌ییه‌وه
تا خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی، هه‌میشه پشتیوان و هاوڕێی گه‌نجه ره‌خنه‌گره‌كان
بوه. کوردۆ قاسم، دواى ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا، رۆژی (21)ی كانونی
یه‌كه‌می ساڵی (2015)، له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی و لە تەمەنی
(61) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
204 جار خوێندراوەتەوە