ئاژانسێکی
تورکی بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی داهاتودا شاندێکی دەمپارتی سەردانی ئیمرالی دەکەن
و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆدەبنەوە.
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی سەرچاوەیەک
بۆ ئاژانسی ئانکاـی نزیک لە جەهەپە، سەرۆککۆماری تورکیا، رەزامەندی داوە و بڕیارە
لە هەفتەی داهاتو شاندێکی دەمپارتی کە پێکدێن لە (پەروین بوڵدان) پەرلەمانتاری وان،
(سڕی سورەیا ئۆندەر) پەرلەمانتاری دەمپارتی لە ئیستەنبوڵ، سەردانی ئیمرالی دەکەن و
لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە کۆدەبنەوە.
تا ئێستا، دەوڵەتی تورکیا و دەمپارتی ئەو
هەواڵەیان پشتڕاست نەکردوەتەوە و پەروین بوڵدان-ـیش رایگەیاند، تاکو ئێستا لەو
بڕیارە ئاگادار نەکراونەتەوە.
پێشتریش دەوڵەت
باخچەلی سەرۆکی پارتی تەڤگەری نەتەوەپەرست-ی تورکیا(مەهەپە) رایگەیاندبو، دیداری
دەمپارتی و ئیمرالی ئەوان زۆر دڵخۆش دەکات بۆیە هیوادارن بەزوترین کات ئەو دیدارە
ئەنجام بدرێت.
187 جار خوێندراوەتەوە