لەکۆریای
باکور بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبونەوەی ڕێژەی تەڵاق، ئەو ژن و مێردانەی داوای
جیابونەوە دەکەن بۆ ماوەی شەش مانگ دەبرێنە کەمپی کارکردن و بێبەرامبەر وەک سزایەک
کاریان پێ دەکەن.
هەواڵ:KNNC
لە ڕاپۆرتێکی
ماڵپەری ڕادیۆی ئازادی ئاسیادا هاتوە؛ لە بڕیاری نوێی کۆریای باکوردا هەر ژن و
مێردێک بیانەوێت جیاببنەوە، ئەوا لەدوای جێبەجێکردنی بڕیارەکەیان هەردوکیان بۆ
ماوەی شەش مانگ دەنێردرێنە کەمپی کار بۆ ئەوەی کەفارەتی تاوانەکەیان بدەن.
بەگوێرەی ئەم میدیایە، تەڵاق لە کۆریای باکور بە کردەوەیەکی
دژە سۆسیالیزم دادەنرێت و لەم وڵاتە کۆمۆنیستیەدا کە بەهاکانی کۆنفۆشیۆس فەیلەسوفی
چینی ڕەگیان قوڵە، ئەو بابەتە دژی بەهاکانە و تۆمەتبارکراون بە ئاژاوە هێنانە ناو کۆمەڵگە و دژی شێوازی ژیانی
سۆسیالیستین.
پێشتر
تەنها ئەو هاوسەرەی داوای تەڵاقەکی بکردایە سزا دەدرا، بەڵام ئێستا هەردو
هاوسەرەکە ڕوبەڕوی سزادەبنەوە، بە ناردنیان بۆ کەمپی کارکردن، لەدوای یەکلابونەوەی
جیابونەوەکەیان.
گەرچی
حکومەتی کۆریای باکور چەندین هەڵمەتی پەروەردەی و سزای ڕاگەیاندوە بۆ کەمکردنەوەی
ڕێژەی تەڵاق، بەڵام سەرەڕای ئەو هەڵمەتانە، تەڵاق بەشێوەیەکی بەرچاو کەم نەبوەتەوە
و ئێستا حکومەت کاردانەوەی سزای زیاتری هەیە.
لەوانەش،
ئەگەر بەرپرسێکی وڵاتەکە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا جیاببێتەوە، ئەوا لە ریزی پارتی
کرێکارانی کۆریا دەردەکرێت، ئەمەش بە مانای لەدەستدانی هەمو ئیمتیازاتەکانی پەیوەست بەوەوە،
وەک دەستڕاگەیشتن بە خوێندن، خانوبەرە و هەلی کارێکی باشتر.
کوریای
باکور وڵاتێکی داخراوە بەروی جیهاندا و چەندین یاسا و بڕیاریی سەیروسەمەرەی تێدا
جێبەجێ دەکرێت، کە زۆرینەیان بەرجەستەی بیری سەرۆكەکەیانە.
796 جار خوێندراوەتەوە