لەڕوداوێکی دەگمەندا لە ویلایەتی نیویۆرک، هاوڵاتییەک لە ناو باخی ماڵەکەیدا، ئێسکە پەیکەری داینەسورێک دەدۆزێتەوە و زانایانی بوارەکەش ستایشی ئەو دۆزینەوەیە دەکەن و بڕیار وایە ساڵی 2025نمایش بکرێت.
هەمەڕەنگ؛ KNNC
ئاژانیسی ئەسۆشید پرێسی ئەمەریکی بڵاویکردوەتەوە، لە یەکێک لە گوندەکانی نزیک ویلایەتی نیویۆرک، چەناگەی دەینەسورێک و چەند پارچەیەک لە ئێسکەکەی دۆزراوەتەوە و ئەمەش دەبێتە گەواهیدەری بەڵگەیەکی زانستی و سەردەمەکەى بۆ دواى سەردەمى بەستەڵەک دەگەڕێتەوە.
ئێسکەکان لە نزیک گوندێک دۆزراونەتەوە، 112 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژئاوای شاری نیویۆرکەوە دورە، خاوەن باخەکە لەکاتی کێڵانی باخەکەیدا سەرەتا، دو ددانی دۆزیوەتەوە و بەهۆی گەورەیی و دەگمەنیانەوە مۆزەخانەی ویلایەتەکەی لێ ئاگادارکردوەتەوە.
رۆبەرت فێرانێک، بەڕێوەبەری توێژینەوە و کۆکردنەوەکانی مۆزەخانەی ویلایەتەکە دەڵێت، خاوەنی ماڵەکە، دەیەوێت ناسنامەکەی ئاشکرا نەکرێت و ئێمەش رێز لە ویستەکەى دەگرین.
لەکاتی کنەوپشکنیدا، بۆ دو ددانەکە، چەناگەی دەینەسورەکەیان بە تەواوەتی دۆزیوەتە کە تاڕادەیەکی باش ساغ بوە و هیچی لێ نەهاتوە، لەگەڵ چەند پارچەیەک لە ئێسکی پەنجەی پێ و بڕبڕەی پشتی.
فێرانێک ئاماژەی بەوەداوە کە گەڕانی زیاتر دەکەن لەو ناوچەیە و ئەم دۆزینەوانە "دەرفەتێکی ناوازە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئیکۆلۆژیای ئەم جۆرە بونەوەرانە دەرەخسێنێت، بەمەش تێگەیشتنیان لە سروشت و ژیانی سەردەمی سەهۆڵین بەرزتر دەکاتەوە.
بڕیاریشە دوای لێکۆڵینەوە لە پارچەکان و شیکاریکردن بۆیان بۆ ئاشکراکردنی تەمەن و شوێنی ژیانیان، لە ساڵی 2025 دا لە پێشەنگەیەکدا تەواوی پارچەکان نمایشبکرێن.
71 جار خوێندراوەتەوە