باربرا لیف: ئەمەریکا لە بریاری دەستگیرکردنی ئەحمەد شەرع پاشەگەزبوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 20/12/2024
جیهان
+
-

دیپلۆماتکارێکی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكرایكرد كە، ئەمەریکا لە بریاری پاداشتی دەستگیرکردنی ئەحمەد شەرعی پاشەگەزبوەتەوە و وڵاتەكەی پابەندە بە كاركردن لەگەڵ خەڵكی سوریا.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

دوای کۆبونەوەکە لە دیمەشق و لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باربرا لیف، دیپلۆماتکاری ئەمەریکی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی پرۆسە سەربازییەکانی سوریا، بڕیاری پاداشتكردن بۆ دەستگیرکردنی هەڵوەشێندراوەتەوە.

 

وتیشی: خەڵكی سوریا دەزانن كە چەند بۆ كاركردن لە سوریای نوێ بەربەستیان لەبەرەدەمدایە،  بۆیە بەدڵنیاییەوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا پابەندە بەكاركردن لەگەڵیان.


دیپلۆماتکارە ئەمەریكییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەنامەكان لەسەر بەشار ئەسەد، ئەمەریكا هاوكاری هونەری پێشكەش بە سوریا دەكات و سەرەتاش گۆڕە بەكۆمەڵەكان لەپێشینەی كارەمانیان دەبن.

418 جار خوێندراوەتەوە