سێنتكۆم
ئاشكرایكرد، لە ناوچەیەك كە پێشتر لە ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی سوریا و هێزەكانی
روسیادا بوە لە پارێزگای دێرەزور سەركردەیەكی داعشیان بەناوی ئەبو یوسف كوشتوە.
هەواڵ:
(KNNC)
ئەمڕۆ
هەینی، لەراگەیەندراوێكدا فهرماندهیی ناوهندیی ئهمەریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردەوە،
لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە پارێزگای
دێرەزوری سوریا، توانیان سەركردەیەكی داعش بەناوی ئەبو یوسف كە بە (مەحمود)
ناسراوە بەئامانج بگرن و لەگەڵ چەكدارێكی دیكەی داعشدا كوژران.
سێنتکۆم
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هێرشەكە لە ناوچەیەک ئەنجامدراوە کە پێشتر لە ژێر کۆنترۆڵی
حكومەتی سوریا و هێزەكانی ڕوسیادا بوە، جەختیشیكردوەتەوە كە، ئەمەریكا لەگەڵ
هاوپەیمانان و هاوبەشەكانیان لە ناوچەكەدا رێگە نادەن داعش دۆخی ئێستای سوریا بۆ دوبارە
دروستكردنەوەی رێكخراوەكە بقۆزێتەوە.
فهرماندهیی
ناوهندیی ئهمەریكا، راشیگەیاندوە: داعش بەنیازە ئەندامە دەستگیركراوەكانی كە
ژمارەیان لە هەشت هەزار كەس زیاترە و لە دامەزراوەکانی سوریادا دەستگیركراون ئازاد
بكات، هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان بەشێوەیەكی
توند هێرش و ئۆپەڕاسیۆن بۆ سەر ئەو گروپە ئەنجام دەدەن.
109 جار خوێندراوەتەوە