کارەکانی ئەو لیژنەیە کۆتاییهات کە ماوەی هەفتەیەکە
لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی فیدراڵ لە هەولێرن، بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ
میدیای کەی ئێن ئێن، چاوەڕواندەکرێت سبەینێ چارەنوسی موچەی مانگەکانی 11 و 12ـی
فەرمانبەرانی هەرێم یەکلاببێتەوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن
ئێن، ئەمڕۆ شەممە کارەکانی لیژنە هاوبەشەکەی هەولێر و بەغداد کۆتاییهات کە لەسەر راسپاردەی
وەزیری دارایی فیدراڵ ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکە لە هەولێر، سەرقاڵی وردبینیکردن
بون لە خەرجی و داهاتی هەشت مانگی رابردوی هەرێم.
کەی ئێن ئێن، ئەوەشی زانیوە کارەکانی ئەو
لیژنەیەکە بۆئەوەیە کە عێراق دڵنیابێت حکومەتی هەرێم خەرجی و داهاتی لەو ماوەیەدا
چۆن بوە و داهاتی ناوخۆی چۆن خەرج کردوە.
هاوکات، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لە بەغداد
دەرەنجامی کاری لیژنەکە گفتوگۆبکرێت و بڕیار لەسەر ناردنی پارەی دیکە بۆ هەرێمی
کوردستان بدرێت، بەوشێوەیەش چارەنوسی موچەی مانگەکانی 11 و 12، یەکلادەبێتەوە.
KNN/
بڕیار نامیق
2058 جار خوێندراوەتەوە