دەزگای نیشتمانی دانیشتوانی ئێران ڕایگەیاند،
ساڵانە لە وڵاتەکە نزیکەی 540 هەزار کۆرپەلە بە شێوەیەکی یاسایی و نایاسایی لەبار
دەبرێن.
هەواڵ:KNNC
دەستەی نیشتمانیی دانیشتوانی ئێران بۆ کاروباری
چاودێریی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەباربردنی کۆرپەلەکان ڕایگەیاند، ساڵانە
نزیکەی 10 هەزار منداڵ لە ئێران بە شێوەیەکی یاسایی و بە مۆڵەتی پزیشکی لەبار دەبرێن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەپێی توێژینەوەی زانستی و
ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی، ساڵانە 530 هەزار منداڵ (کۆرپەلە) لەڕێگەی نایاساییەوە
لەباردەبرێن و ئەمەش بارگرانییەکی گەورەیە و ساڵانە دوو تریلیۆن تمەن بۆ ئەو بابەتە
خەرج دەکرێت.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت، لە 95%
ی کۆرپەکان بە شێوەیەکی نایاسایی ئەنجام دەدرێن و تەنها لە 5% ی کۆرپەکان بە شێوەیەکی
یاسایی و مۆڵەت پێدراو ئەنجام دەدرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی ئێران هۆکاری زیادبونی
کۆرپەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ پەیوەندی نایاسایی ژن و پیاو، بەڵام پەرلەمانی ئێران دەڵێت،
تەنیا 7٪ی کۆرپەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو پەیوەندییانە و 93٪ی کۆرپەکان دەگەڕێنەوە بۆ
ناو خێزان.
158 جار خوێندراوەتەوە