زۆرن ئەوانەى لەکاتى بونى ئازاردا ئەگەر کەمیش
بێت پەنا بۆ بەکارهێنانى حەبێک یان دو حەب لە پاراسیتامۆڵ دەبەن بێئەوەى بزانن
کاریگەرییە نەرێنییەکانى ئەم حەبە لە داهاتودا چى دەبێت لەسەر تەندروستیان،
نوێترین توێژینەوەش لایەنە خراپەکانى زۆر بەکارهێنانى ئەم حەبەى ئاشکرا کردو.
تەندروستى:KNNC
لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆى نۆتینگهامى
بەریتانى ئەنجامدراوە، توێژەران تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر 180483 کەس ئەنجامداوە کە
تەمەنیان لەنێوان 65 بۆ 75 ساڵدا بوە و بەشێوەیەکى بەردەوام حەبى پاراسیتامۆڵیان
بەکارهێناوە، لە بەرامبەردا 402478 کەسى دیکەیشیان وەرگرتوە کە لەهەمان تەمەندا
بون و ئەو حەبەیان بەکارنەهێناوە و بەراوردی ئەنجامەکانیان کردون.
بەپێی ئەو ئەنجامانەى پێی گەیشتون، لەگەڵ ئەوەى
هەمیشە پاراسیتامۆڵ وەک چارەسەرێکى سەلامەت بۆ ئازار ناوبراوە و ناسراوە، بەڵام
چەند کاریگەرییەکى نەرێنى لەسەر جەستە دروست دەکات وەک وەستانى جگەر و تێکدانى
کارى گورچیلەکان و دروستکردنى کێشەى هەناسەدان.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە زۆر بەکارهێنانى ئەم
حەبە لەداهاتودا ئەگەرى دروستکردنى کێشەى برینى گەدە و وەستانى دڵ و بەرزبونەوەى
فشارى خوێن و دروستکردنى نەخۆشى درێژخایەنى گورچیلە دروست دەکات.
ئەم توێژینەوەیە رێنمایی دەداتە نەخۆشان، بەهۆى
ئەوەى پاراسیتامۆڵ بۆ بەدەستهێنان پێویستى بە رەچەتەى پزیشک نابێت، ئەوا پێویستە
هاوڵاتییان ئاگادار بن و نابێت بەبێ رێنمایی پزیشک زیاتر لە 3 رۆژ لەسەر یەک ئەم
حەبە بەکاربهێنن.
159 جار خوێندراوەتەوە