د. هەڤین کەمال شا، پسپۆڕی بەنج و ئازارشکاندن،
بابەتێکی تەندروستی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردوە، چۆن تیشکی خۆر وەک
ئازارشکێن کاردەکات.
تەندروستی:KNNC
- وەک سەرچاوەیەک بۆ ڤیتامین (D)کاردەکات؛ چونە بەر خۆر یارمەتی
دروستبونی ڤیتامین دی لەپێستدا دەدات، ئەنجامی توێژینەوەیەک لە ساڵی 2008
ئاشکرایکردوە، ئەو کەسانەی ماوەی 30 خولەک دەچنە بەرهەتاو بە جل و بەرگی مەلەوە،
بەڕێژەیەکی باش ڤیتامین دی وەردەگرن.
- ڕێژەی ھۆرمۆنی (سیرۆتۆنین) لە لەشدا زیاد دەکات؛
بە هۆڕمۆنی دڵخۆشی ناسراوە، مرۆڤ هێور دەکاتەوە و تەرکیز زیاد دەکات، نەمانی سترێس
و فشاری دەرونی یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار دەدات، بەرزبوونەوەی ڕێژەی سیرۆتۆنین لە
لەشدا ڕێگری دەکات لە سیگناڵەکانی ئازار کە ناھێڵێت بگاتە مێشک و بەم میکانیزمە
ئازاری جەستە کەمدەبێتەوە.
- ھەندێک توێژینەوە دەریدەخەن کە ئەو گەرمییەی
تیشکی خۆر دەیبەخشێت، دەتوانرێت وەک چارەسەر بۆ ھەندێک لەنەخۆشییەکانی جومگەو ئیسک
بەکاربێت وەکو؛ ڕۆماتیزم، ھەوکردنی غودەی دەرەقی، ھەوکردنی ڕیخۆڵەکان.
-باشترکردنی خەوتن: چونە بەر تیشکی خۆر کاریگەری
ھەیە لەسەر دروستبوونی میلاتۆنین لە مێشکدا، میلاتۆنین ئەو ھۆڕمۆنەیە کە مێشک
ئاگاداردەکاتەوە لە کاتی خەوتن.
- بینینی خۆر ڕۆژانە لە
کاتێکی دیاریکراودا یارمەتی ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆجی لەش دەدات، کە بەخەبەر بون
و خەو ڕێکدەخات، تاریکی و ڕووناکی کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر دەردانی ھۆڕمۆنەکان
و ڕێنیشاندەرمانن بۆ کردنی چالاکیە جۆراوجۆرەکان، کاتژمێری بایۆلۆژی جەستە لەگەڵ
ھاتنی تاریکی پێماندەڵێت کاتی خەوە و لەگەڵ ھاتنی ڕوناکی بەخەبەرمان دەهێنیت.
تێکچونی کاتژمێری بایۆلۆژییەی ناو جەستەی مرۆڤ،
دەبێتەهۆی تێکچونی خەو و چالاکییەکانی ڕۆژانەی مرۆڤ، بەبینینی خۆر بەیانیان، ماددەی
میلاتۆنین کەمتر دروست دەبێت لە لەشدا و مرۆڤ چالاکتر دەبێت لە ڕۆژدا، لەبەرامبەردا
توێژینەوەکان سەلماندویانە کە خۆری بەیانیان واتلێدەکات کە شەوان باشتر خەوت لێبکەوێت وە میلاتۆنین بەڕێژەیەکی زیاتر
بڕێژرێت کە یارمەتی زوو خەوتن دەدات .
203 جار خوێندراوەتەوە