مێشکی شۆفێرانی تەکسی لەگەڵ زیادبونی تەمەن لە ڕوی پێکهاتەیی و کاراییەوە بە شێوەیەکی بەرچاو گەشە دەکات

KNN : Kurdish News Network
04:48 - 18/12/2024
تەندروستی
+
-

توێژەران بۆیان دەرکەوتوە کە شۆفێرانی تاکسی و ئەمبولانس مەترسی مردنیان کەمترە بەهۆی نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە بەراورد بە زیاتر لە 400 هەزار پیشەی جیاواز و بە زیادبونی تەمەنیش لە ڕوی پێکهاتەیی و کاراییەوە بە شێوەیەکی بەرچاو مێشکیان گەشە دەکات.

تەندروستی: KNNC

بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بەپێی ئەو ئەنجامانەی بەدەستیان هێناوە، توێژەران پێیان وایە پراکتیکی دەرونی پلاندانان لە مێشکدا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر.

توێژەران، تیۆرەکەیان لەسەر ئەو بنەمایە داناوە کە "هیپۆکامپوس" کە بەشێکە لە مێشک و بۆ یادەوەری زۆر گرنگە، هەمان ئەو بەشەیە کە بەرپرسە لە هەستکردن بە ئاراستەکردن و گەشتکردن و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی کارکردنی مەعریفی و پاراستنی مێشک لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر.

دکتۆر ئەنوپام جێنا، پزیشکی نەخۆشخانەی گشتی ماساشوستس و توێژەری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەنجامەکان ئەوە پیشان دەدەن ئەو کەسانەی شۆفێری تاکسی و ئەمبولانسن، بەشی "هیپۆکامپوس"  لە مێشکیاندا بەراورد بە پیشەکانی دیکە زۆر باشترە و بەردەوامیش گەشەدەکات.

 

جەختیشی کردوەتەوە  کە گرنگە بیر لەوە بکرێتەوە کە چۆن پیشەکان دەتوانن کاریگەرییان لەسەر مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشی ئەلزەهایمەر هەبێت و ئایا چالاکییە مەعریفیەکان تا چەند دەتوانن بە ئەگەرێکی زۆرەوە پارێزراوبن.

 

توێژینەوەکە لە گۆڤاری پزیشکی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، سەیری داتاکانی زیاتر لە 8.9 ملیۆن کەسی لە سیستمی نیشتمانی ئاماری ژیانی بەریتانیایان کردوە کە لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2022 گیانیان لەدەستداوە. لەو ژمارەیەش نزیکەی 348 هەزار و 328 کەس بەهۆی نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

بەگوێرەی داتاکان لەو ژمارەیە لە 1% شۆفێرانی تاکسی و 0.7%ـی شۆفێرانی ئامبولانس بە نەخۆشیی ئەلزەهایمەر گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا پیشەکانی دیکە زۆر لەوە زیاتر بوە.

 

 ئەم داتایانەش دەریدەخەن، پێدەچێت مێشکی شۆفێرانی تاکسی و ئەمبولانس بەرگری زیاتری هەبێت بەرامبەر بە پرۆسەی ئەلزەهایمەر بەهۆی بەهێزبونی بەردەوامی پەیوەندییەکان لە ناوچەی هیۆکامپاڵ.

 

مردو توشبون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر. بەردەوام لە جیهاندا رو لە بەرزبونەوەیە و بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی ئەلزەهایمەری ئەمریکا، لە ئێستادا نزیکەی حەوت ملیۆن ئەمریکی بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەژین و پێشبینی دەکرێت ئەو ژمارەیە لە دەیەکانی داهاتودا بگاتە 13 ملیۆن کەس.

دکتۆر جێنا، ئاماژە بەوە دەکات کە ناتوانرێت دڵنیایی تەواوەتی بدرێت و بڵێین کە ئەو ئەنجامانەی لەم لێکۆڵینەوەیەدا چاودێری کراون کاریگەری ڕاستەوخۆی خودی کارەکەن و توێژینەوەکەیان تەنها خاڵی دەستپێکی لێکۆڵینەوەی زیاترە نەک دەرەنجامێکی یەکلاکەرەوە. لەکاتی لێکۆڵینەوە لە پیشەکانیان دەرکەوتوە کەمترینیان ئەوانەن کە شۆفێری تاکسی و ئەمبوڵانس بون.

241 جار خوێندراوەتەوە