ئەنجومەنی باڵای
دانیشتوان تایبەت بە سەرژمێرى داهاتوى دانیشتوان کۆمەڵێک بڕیارى دەرکرد و بەپێی
یەکێک لە بڕیارەکانیش لە عێراق و هەرێمى کوردستان دوو رۆژ قەدەغەى هاتوچۆ
رادەگەیەنرێت.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەى
راگەیاندنى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە؛ ئەمڕۆ سێهەمین کۆبونەوەى ئەنجومەنى
باڵاى دانیشتوان بەڕێوەچو بەمەبەستى تاوتوێکردن و بەدواداچون بۆ ئەو سەرژمێرییەى
بڕیارە مانگى تشرینى دوەم بەڕێوەبچێت.
لە کۆبونەوەکەدا ژمارەیەک بڕیار پەسەند کران
بەمەبەستى ئاسانکاریی بۆ پرۆسەى ئامادەکاریی و راهێنان بەمشێوەیە:
■
سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە رۆژانی 20 و 21 ی تشرینی
دوەم بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری.
■
چارەسەرکردنی داواکارییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە راهێنانی
کارمەندانی ئاماری بۆ پرۆسەی ژمارەدانان و ژماردن.
■
پاڵپشتیکردنی هەردو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پرۆسەی
ئاماری لەڕێگەی ئامادەکردنی هۆڵاکانی خوێندنەوە بۆ راهێنان، هەروەها سەنتەرەکانی گەنجان
لەڕێگەی وەزارەتی وەرزش و لاوانەوە.
■
خێراکردن لە گواستنەوەی پێداویستییە داراییەکان و تەرخانکراوەکان بۆ دارایی کردنی
پڕۆژەی سەرژمێری.
■
میوانداریکردنی سەرۆکی دەستەی ئامار و سیستمی زانیاری جوگرافی لەکۆبونەوەی لیژنەی
باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکاندا.
7806 جار خوێندراوەتەوە