کەی ئێن ئێن لە بەدواداچونێکی ورددا لەبارەی
موچەکانی مانگی 11 و 12ەوە دەستی بە زانیاری نوێ گەیشت و دوای سێ رۆژ مانەوە لە بەغداد،
شاندەکەی هەرێم بە دەستبەتاڵی گەڕانەوە.
هەواڵ: (KNNC)
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری
کەی ئێن ئێن کەوتوە، لە ڕۆژی یەکشەممەوە شاندە هونەرییەکەی هەرێم کە لە بەغدادبون،
تا ئەمڕۆ سێشەممە چاویان بە وەزیری دارایی عیراق نەکەوت، بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدەکە
گەڕایەوە هەولێر و راپۆرتە هاوبەشەکەیان لەبارەی میزانی موراجەعە بۆ وەزارەتی دارایی
فیدڕاڵ بەجێهێشت کە باس لە خەرجی و داهاتی مانگی 2 تا 11 دەکات کە چۆن هەرێم موچەی
ئەمساڵی دابەشکردوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن ئەو
760 ملیار دینارەی بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12 بڕیاری لەبارەوە دراوە هەر وەک خۆی
ماوە، هەروەها نوسراوی خەرجکردنی 430 ملیارەکەش وەکو خۆی ماوەتەوە.
کەی ئێن ئێن ئەوەشی زانیوە کە سبەینێ
چوارشەممە لە عێراق پشوی فەرمییە، جگە لەوەش لە عێراق دو رۆژە دەستکراوە بە دابەشکردنی
موچەی مانگی 12، وە ئەگەر بڕیاربێت ئەو دو بڕە پارەیە خەرج بکرێت، هاوشێوەی مانگەکانی
10 و 11 بڕە پارەکە وەکو خۆی خەرج ناکرێت.
ئەو کاتەی ماوەتەوە بۆ خەرجکردنی پارەکە،
سبەینێ پێنجشەممە تا رۆژی دوشەممەی داهاتوە، چونکە رۆژی سێشەممە پشوی سەری ساڵە، بەوتەی
سەرچاوەکەی کەی ئێن ئێن، ئەگەر ئەو دو بڕە پارەیە هەر کامێکیان خەرج بکرێت، تەنها
موچەی مانگی 11ی پێ دەدرێت، وە ئەگەر لە حاڵەتێکدا هەردوی پێکەوە خەرج بکرێت، ئەوا
کورتهێنان دەبێت بە 90 ملیار و ئەوکات حکومەتی هەرێم هەردو موچەکە دابەش دەکات.
بڕیار نامیق - KNN
3594 جار خوێندراوەتەوە