لە بەغداد کەسێک دەستگیرکراوە کە کارى هاککردنى
پەڕەى تایبەتى بەرپرسانى عێراق بوە و دواتر بەرامبەر بە بڕێک پارە پێی
فرۆشتونەتەوە.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوە ئەمنییەکانى
عێراق ئاشکرایانکردوە کە ئەو تۆمەتبارە ئەمڕۆ چوارشەممە دەستگیرکراوە، لەڕێی
دانانى کەمین لە ناوچەى زەعفەرانییەى بەغداد، لەگەڵیشیدا دەست بەسەر چەند ئامێرێکى
ئەلیکترۆنى و مۆبایلیشدا گیراوە کە لەکاتى
کارەکانیدا بەکاریهێناون.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە ئەم تۆمەتبارە لاپەڕەى بەرپرسە عێراقییەکانى هاککردوە و بە پارە پێی
فرۆشتونەتەوە، هاوکات تۆمەتباریشە بە دەرهێنانى ناسنامە و کارتى ساختەى نافەرمیی تا بتوانێت لەدەست پۆلیس
و لایەنە ئەمنییەکان خۆى حەشار بدات و نەناسرێتەوە.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئەوەشى بە میدیا
عێراقییەکان وتوە کە حاڵەتەکانى خەڵەتاندن لەڕێی ئەلیکترۆنییەوە لە عێراق روى لە
زیادبونێکى بەرچاو کردوە بەتایبەت بەرامبەر بە ئافرەتان.
556 جار خوێندراوەتەوە