لە سعودیە رێژەی لەسێدارەدان لە بەرزبونەوەدایە و تەنها لەم ساڵدا
330کەس سزاکەیان بەسەردا جێبەجێکراوە، لەو ژمارەیەش 100 کەسیان بیانین.
هەواڵ؛KNNC
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، رێژەی لەسێدارەدان
لە وڵاتی سعودییە لەمساڵدا گەشتوەتە 330کەس، کە ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە مێژوی وڵاتەکەدا
تۆمار کرابێت.
ئەگەرچی ئەم ئامارانە نافەرمین و وڵاتەکە پشتڕاستی
نەکردونەتەوە، بەڵام ئاژانسی رۆیتەرز لەڕێگەی رێکخراوی ناحکومی مافی مرۆڤی (ریپریڤ)ـەوە
زانیویەتی و پشتڕاستیکردوەتەوە کە بازدانێکی گەورە هەیە لە رژەی لەسێدارەدان لەمساڵدا
بەراورد بەساڵانی پێشو.
پێشتر شازادەی جێنشینی سعودییە محەمەد بن سەلمان رایگەیاندبو؛ "تەنها لەبەرامبەر کوشتنی بەئەنقەست
ئەو سزایە بەسەر تاوانباردا جێبەجێ دەکرێت".
بەگوێرەی ئامارە پشتڕاستکراوەکانی رۆیتەرز لە ساڵی 2022 دا 196 کەس ، ساڵی رابردو 172 کەس و بۆ ئەمساڵیش تا ئێستا 330 کەس لەسێدارەدراون، کە 100 کەس لەوانە خەڵکی
وڵاتەکە نەبون و بیانى بون.
رۆیتەرز لە زاری دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە
ئاشکرای کردوە، جگە لە کوشتنی بەئەنقەست بەشێک لە سزاکان، بەهۆی ماددەی هۆشبەر و بەشێکی دیکەیان بەهۆی
تاوانی تیرۆرستییەوە بوە.
بە گوێرەی داتاکان، لە ساڵانی رابردودا لە جێبەجێکردنی
سزای لە سێدارەداندا، وڵاتی سعودییە لە پلەی سێیەمدایە و لە دوای کۆریای باکور و وڵاتی
ئێرانەوە هاتبو.
ڕێژەیەی
لەسێدارەدانی ئەمساڵ بەرزترینە لە مێژوی وڵاتەکەدا، ئەمە لەکاتێکدایە وڵاتەکە ملیارەها دۆلار خەرج
دەکات بۆ گۆڕینی ناوبانگەکەی بۆ سنووردارکردنی توندی ئایینی و پێشێلکردنی مافەکانی
مرۆڤ بۆ ناوەندێکی گەشتیاری و کات بەسەربردن بەپێی پلانی دیدگای 2030 کە بە Mbsناسراوە و لەلایەن شازادەی جێنشینەوە سەرپەرشتی دەکرێت
532 جار خوێندراوەتەوە