بەهۆی گرژبونی لەناكاوی ئازاربەخش
لە ران یان قاچ وادەكات هەندێ كەس شەوان بەخەربێن، بەتایبەتی ئەو كەسانەی كەتەمەنیان
روی لە هەڵكشان كردوە، لە توێژینەوەیەكی نوێدا چارەسەرەكەی دۆزاوەتەوە.
تەندروستی: (KNNC)
لە (40%)ـی ئەو كەسانەی كە
تەمەنیان لە سەروی (50) ساڵەوەیە، بەهۆی گرژبونی لەناكاوی ماسولكەكانی ران یان قاچ،
شەوان لەتاو زۆری ئازار بەخەبەردێن بۆ چەند خولەكێك بەردەوام دەبێت، ئەم جۆرە
گرژبونەش بە (NLC) ناسراوە.
لەو بارەیەوە پێگەی (New Atlas)ـی تەندروستی بڵاویكردوەتەوە؛ ژمارەیەكی كەم لە توشبوەكان گرنگی
بەنەخۆشییەكە دەدەن و سەردانی پزیشكی تایبەت دەكەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، توێژەرانی
نەخۆشخانەی "سێیەم" لە چین و چەند کۆلێژی پزیشکی ئەو وڵاتە، سەرکەوتو بون لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ بەگرژبونی
ران و قاچەكان و خەبەرهاتنی شەوان، دوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوە لەسەر (199)
خۆبەخش، بۆیان دەركەوت كە ڤیتامین (K2)
دەتوانێت ئازارەكانی گرژبونی ران و قاچەكان كەم بكاتەوە.
توێژەرەكان ئەوەیانخستوەتەڕو،
لەسەر بنەمای توێژینەوەكانی پێشو كە لەسەر كاریگەرییەكانی ڤیتامین (K2) بۆ
كەمكردنەوەی گرچی ماسولكەكان بنیادنراوە، كە ئەمە یەكەمین توێژینەوەیە بەدواداچون
بۆ كەمی ئەو ڤیتامینە لە لەشی مرۆڤدا دەكات.
پێگەی (New Atlas) رونیكردوەتەوە، شێوازەكانی ژیان (وەرزشکردن و ئاو خواردنەوە زۆر)
كەموكورتیان هەیە بۆ کەمکردنەوەی دوبارەبونەوەی (NLC) چونكە
لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا پێدەچێت حاڵەتەكە زیاتر ببێت، بۆ چارەسەری ئەوەش مەگنیسیۆم
کاریگەریی خۆی لەسەر كەمبونەوەی گرژبون بەگشتی و بەتایبەتی لە ژنانی دوگیاندا هەیە.
پێگە تەندروستییەكە ئامۆژگاری ئەو
كەسانە دەكات كە ویستیانە تەواوكاری (K2)
بەكاربهێنن، سەرەتا روبەڕوی ئاوسان، غازات، یان پێدەچێت سەرئێشە ببنەوە، بۆیە
وا پێویست دەكات پێش خواردنی تەواوکەرە خۆراکییە نوێیەکان راوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی
پزیشکی بکات.
2001 جار خوێندراوەتەوە