ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوا: داوا لە هەرێمی کوردستان دەکەین بە زۆرەملێ پەنابەران نەنێرنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:03 - 26/12/2024
کوردستان
+
-

ئەنجومەنی پەنابەرانی کوردانی رۆژئاوا رایگەیاند: داوا لە هەرێمی کوردستان دەکەن، پەنابەران بە زۆرەملێ نەنێرنەوە و دەشڵێن: پڕۆژەیەک بۆ رێگری لە بە زۆرەملێ ناردنەوەی پەنابەران، پێشکەش بە عێراق دەکەن.


هەواڵ:KNNC


هۆزان عەفرینی، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پەنابەرانی کوردانی ڕۆژئاوا- سوریا رایگەیاند، بەهۆی خراپیی دۆخی و ئاسایشی و شەڕ و ئاڵۆزی لە بەشێک لە هەرێمەکانی رۆژئارای کوردستان، رازی نین بە شێوەی زۆرەملێ پەنابەران بگەڕێنرێنەوە، چونکە نازانن چارەنوسیان چی بەسەر دێت.


وتیشی: ئەگەر گەرەنتی نێودەوڵەتی بکرێن ئاساییە بگەڕێنرێنەوە، بەڵام بەبێ گەرەنتی رازی نین، بۆیە پرۆژەیەکیان بۆ رێگریکردن لە بە زۆرەملێ ناردنەوەی کۆچبەران ئامادەکردوە و پێشکەشی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و نەتەوەیەکگرتوەکانى دەکەین.


بەڕێوەبەری ئەنجومەنەکە ئاشکراشى کردوە، لەداوی روخانی رژیمەکەی بەشار ئەسەد تەنیا 20 تەنها خێزان گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان لە رۆژئاوا کوردستان.


بەپێی ئامارە فەرمییەکان، نزیکەی 250 هەزار پەنابەری رۆژئاوا لە هەرێمی کوردستانن کە بەشێکی زۆریان لە کەمپەکان و بەشێکی دیکەشیان لەشارەکان نیشتەجێن.

371 جار خوێندراوەتەوە