بەرپرسێکی ئەمەریکی: روسیا هۆكاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەكەی ئازەربایجانە

KNN : Kurdish News Network
08:16 - 26/12/2024
کوردستان
+
-

ئاماژەکانی پێشوەختە دەریانخستوەكە سیستەمی دژە فڕۆکەی روسیا لە پشت كەوتنە خوارەوەی فڕۆکەكەی ئازەربایجانە.


هەواڵ: (KNNC)


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێكی ئەمەریكی كە رەتی كردوەتەوە ناوی ئاشكرابكرێت، بڵاویكردەوە: ئاماژەکانی پێشوەختە دەریانخستوە كە پێدەچێت  سیستەمی دژە فڕۆکەی روسیا هۆكاری لێدانی فڕۆکەكەی ئازەربایجانە لە کازاخستان كەوتەوە خوارەوە.


پێشتریش، کەناڵی یۆرۆنیوز ئاشكرایكرد، حکومەتی ئازەربایجان پشتڕاستی کردەوە کەڕەنگە موشەکێکی روسی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بوبێت.


کانات بۆزومبایڤ، جێگری سەرۆک وەزیرانی کازاخستان، رایگەیاند: تا ئێستا نەتوانراوە پشتڕاستی بکەنەوە كە كەوتنەوە خوارەوەی فڕۆكەكە بەهۆی سیستەمی بەرگری روسیا بوبێت، بۆیە تا ئیستا بەفەرمی رونکردنەوەی لەسەر نەدراوە.


هاوكات، داواکاری گشتی لە هێڵی ئاسمانی کازاخستان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لە لێکۆڵینەوەکانیاندا نەگەیشتون بە ئەەو بڕوایەی كە سیستەمی بەرگری روسیا هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە بێت.

384 جار خوێندراوەتەوە