بەمەبەستی گفتوگۆكردن
لەسەر مەلەفی ئەمنی و دوا پێشهاتەكانی سوریا، شاندێكی حکومەتی عیراق گەیشتە دیمەشق
و لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا کۆدەبێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند: شاندێکی حكومەتی
عێراق بەسەرۆکایەتی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق
بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی ئەمنی و پێشهاتە نوێكانی سوریا کۆبونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجەکانی ئاسایش و سەقامگیری سنوری
هاوبەشی نێوان هەردو وڵات تەوەری سەرەكی گفتوگۆکانی
نێوان هەردولادا بون.
بەپێی زانیارییەكان، سەردانی شاندەكە بۆ سوریا هەڵگری پەیامی
هەڵوێستی حکومەتی عێراقە لەبارەی ئەو پێشهاتە نوێیانەی لە گۆڕەپانی ئەو وڵاتە
رودەدان وڕێگاکانی هاریکاری نێوان هەردولا لە داهاتودا رون دەکەنەوە.
48 جار خوێندراوەتەوە