وتەبێژی هێزەكانی
سوریای دیموكرات لە بەنداوی تشرینەوە هەواڵی كۆنترۆڵكردنی بەنداوەكە لەلایەن
چەكدارانی نزیك لە توركیا رەت دەكاتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە (2024/12/26) فەرهاد شامی، وتەبێژ هێزەكانی
سوریای دیموكرات رەتی دەكاتەوە چەكدارە نزیكەكانی توركیا بەنداوی تشرینیان كۆنترۆڵ
كردبێت و رایدەگەیەنێت: بەنداوی تشرین و سەرجەم شار و گوندی ناوچەكە لەژێر
كۆنترۆڵی هێزەكانی دیموكرات (هەسەدە)ـدایە.
وتیشی: لە (20) رۆژی
رابردودا، سوپای توركیا و چەكدارە نزیكەكانی ئەو وڵاتە چەندین هێرشیان كردوەتە سەر
بەنداوی تشرین و هەوڵی كۆنترۆڵكردنیان داوە، بەڵام لەلایەن هێزەكانی سوریای
دیموكراتەوە شكست بە هێرشەكانیان هێنراوە.
ئەوەشی رونكردوەتەوە:
بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵانەی وەزارەتی بەرگری توركیا بۆ بەرزكردنەوەی ورەی چەكدارە
نزیكەكانییانە، ئەو لەكاتێكدایە كە لەو ماوەیەدا زیاتر لە (450) چەكداریان
لێكوژراوە لەگەڵ تێكشاندنی دەیان زرێپۆش و تانك.
فەرهاد شامی، وتەبێژی
هەسەدە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەم ناوچە بەتەوای لەژێر كۆنترۆڵی تەوای هێزەكانی
سوریای دیموكراتدایە و پارێزگاری لێدەكات كە لەلایەن سوپای توركیاوە ژمارەیەكی زۆر
هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەری.
231 جار خوێندراوەتەوە