هەواڵى جیابونەوەکەى ئەسما و بەشار ئەسەد کۆشکى کرملینى هێنایە دەنگ

KNN : Kurdish News Network
01:31 - 23/12/2024
جیهان
+
-

کۆشکى کرملین لەبارەى داواى جیابونەوەکەى ئەسما ئەسەد لە بەشار ئەسەدى هاوسەرى هاتەدەنگ و دەڵێت: دورە لە راستییەوە.

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ دوشەممە، کۆشکى کرملین رایگەیاند؛ لە کۆمەڵێک راپۆرتدا باس لە داواى ئەسما ئەسەد دەکات بۆ جیابونەوەى لە بەشار ئەسەدى هاوسەرى، ئەم هەواڵانەش دورن لە راستییەوە.

 

ئەم رەتکردنەوەیەی کۆشکى کرملین لەکاتێکدایە لە 8ـى دیسەمبەر، بەشار ئەسەد، سەرۆکى رژێمى پێشوى سوریا و هاوسەر و منداڵەکانى بۆ پاراستنى گیانى خۆیان رویان لە وڵاتى روسیا کرد و هەڵاتن.

 

لاى خۆیەوە دیمیترى پیسکۆف، وتەبێژى کۆشکى کرملین ئەو راپۆرتانەى تورکیاى رەتکردەوە کە باس لە دانانى سنور بۆ جوڵەکانى ئەسەد و بلۆککردنى سامان و ماڵەکەى کردوە.

 

پێشتر لە چەند میدیاییەکى جیهانییەوە باس لەوەکرا کە لەگەڵ هەڵاتنیان لە سوریا بۆ روسیا و روخانى رژێمەکەى، ئەسما ئەسەد داواى جیابونەوەى لە بەشار ئەسەدى هاوسەرى کردوە و دەیەوێت بچێت و لە بەریتانیا ژیانى بەڕێبکات و چارەسەرى نەخۆشییەکەى بکات.

3393 جار خوێندراوەتەوە