هێزەکانى سوریاى
دیموکرات شەهیدبونى 15 شەڕڤانى لە 23 رۆژى رابردوى روبەڕوبونەوەى هێزەکانیان بۆ
دەستدرێژییەکانى تورکیا لە رۆژئاواى کوردستان راگەیاند.
هەواڵ:KNNC
لە بەیاننامەیەکدا
هەسەدە دەڵێت: 15 لە هاوڕێکانمان چونە ریزى شەهیدانى نەمر، ئەوانەى بە خوێنیان و
بە رۆحى نیشتیمانپەروەریی بەرگرییان لە خەڵکى
ناوچەکانى باکور و رۆژهەڵاتى سوریا کرد لەبەرامبەر داگیرکارییەکانى تورکیا.
بەپێی بەیاننامەکەى
هێزەکانى سوریاى دیموکرات، ئەم 15 شەڕڤانە لە روبەڕوبونەکانیان لە حەلەب و مەنبج و
قەرەقۆزاق و بەنداوى تشرین و دێرەزور بەرامبەر داگیرکاریی و پێشێلکارییەکانى تورکیا
شەهید بون.
خەجتیش دەکەنەوە کە پێداگیرن لەسەر
بەردەوامیدان بە رێبازەکەیان لە روبەڕوبونەوەى داگیرکەران و پوچەڵکردنەوەى
پیلانەکانیان.
552 جار خوێندراوەتەوە