"ئیسرائیل بەنیازە هاوکاریی نا سەربازیی کورد بکات لە سوریا"

KNN : Kurdish News Network
08:51 - 23/12/2024
کوردستان
+
-

وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەى تورکیا لە رۆژئاواى کوردستان دەستیپێکردوە، ئیسرائیل بەنیازە هاوکاریی "نا سەربازیی" پێشکەش بە کوردانى رۆژئاواى کوردستان بکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

دەستەى پەخشى ئیسرائیل لەزارى چەند بەرپرسێکى ئەو وڵاتەوە بڵاویکردوەتەوە کە ئیسرائیل بەنیازە رێگایەک بۆ هاوکاریکردنى کوردەکان بگرێتەبەر کە سەربازیی نەبێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئەم ویستەى ئیسرائیل دواى ئەو هێرشانە دێن کە تورکیا لە رۆژئاواى کوردستان دەستیپێکردوە و ئیسرائیل گومانى هەیە هێرشەکانى تورکیا لە خاکى کوردستانى رۆژئاوا بەرفراوانتر ببێت.

 

بەپێی زانیارییەکانى واڵستریت جۆرناڵى ئەمەریکی، لەئێستادا تورکیا چاوى لەسەر کۆبانێ-یە کە ناوچەیەکى ستراتیژى و گرنگە بۆ کورد.

 

ئەم لێدوانەى بەرپرسانى ئیسرائیل دواى کۆبونەوەى ئەبو محەمەد جۆلانى و هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا دێت کە تێیدا جۆلانى رایگەیاند کە رێگە بە بونى هیچ گروپێکى چەکدار نادەن لە سوریاى نوێ و وەزیرى دەرەوەى تورکیاش وتى:"هیچ داهاتویەک بۆ یەکینەکانى پاراستنى گەل و پارتى کرێکارانى کوردستان لە داهاتوى سوریادا نییە".

 

سەرچاوە: سکاى نیوز

1634 جار خوێندراوەتەوە