لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه،
هیچ بڕیارێك به‌تۆماركردنی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان ده‌رچوبێت و رایده‌گه‌یه‌نێت:
بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت و ھیچ
گۆڕانگاری و پاشگه‌زبونه‌وه‌یه‌كی تێدانیه.
هەواڵ: (KNNC)
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای
سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه؛ ده‌رباره‌ی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان ھه‌واڵێكی ناڕاست و چه‌واشه‌كاری بڵاوكراوه‌ته‌وه
كە تیایدا ھاتوه؛ دوای سه‌ری ساڵ و به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی ھه‌رێمی
كوردستان ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان به‌رامبه‌ر به ملیۆن و نیوێك دینار، تۆمارده‌كرێن،
لیژنەكە سه‌رله‌به‌ری ئەم هەواڵە رەت دەكاتەوە و ئه‌م ھه‌واڵه دوره له راستییه‌وه.
ئەویخستوەتەڕو، ئامانجی سه‌ره‌كی لە
بڕیارەكە گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی یاسا و پاراستنی ئه‌منییه‌تی ھاوڵاتیان و چه‌سپاندن و
به‌رقه‌راربونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه و ئۆقره‌یی ڕه‌وشی ھاتوچۆیه له سه‌رشه‌قامه‌كان.
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی جەخت دەكاتەوە؛ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی
ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان له‌رۆژی ده‌رچونییه‌وه تاوه‌كو ئه‌م ساته وه‌ك خۆی
جێبه‌جێده‌كرێت و ھیچ گۆڕانگاری و پاشگه‌زبونه‌وه‌یه‌كی تێدانیه و نه‌كراوه.
200 جار خوێندراوەتەوە