ئەم هەفتەیە شایستەى مانگەکانى 7 و 8ـى مامۆستایانى گرێبەست دابەش
دەکرێت و نوێنەرەکەشیان دەڵێت: پێدەچێت هەر لەم هەفتەیەدا موچەى مانگى 10شیان
دابەش بکرێت.
هەواڵ:KNNC
کاروخ عەبدوڵا، نوێنەرى گشتى مامۆستایانى گرێبەست رایگەیاند؛ ئەمڕۆ دوو شەممە شایستەی مانگی ( 7 و 8 ) ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوەکە لەلایەن وەزارەتى
داراییەوە پێیان وتراوە کە لەهەوڵدان رۆژى سێشەممە یاخود هەر لەم هەفتەیەدا موچەى
مانگى 10ـیان دابەش بکەن.
97 جار خوێندراوەتەوە