لەبارەی دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سنوری
پارێزگای سەماوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە كە
تیایدا هاتوە: بەڵگەكانی تاوانە دڕندەكانی رژێمی پێشوی بەعس رۆژ لە دوای رۆژ ئاشكرادەبن.
هەواڵ: (KNNC)
محەمەد شیاع سودانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی
(X) بڵاویكردوەتەوە؛ دوای تێپەڕبونی ساڵانێک بەسەر
نەمانی بەعسی دڕندە و ستەمکاری لەسەر سینەی عێراقیەکان، بەڵام بەڵگەکانی تاوانە دڕندەییەكانی
رۆژ لە دوای رۆژ ئاشکرا دەبن و قەبارەی نەهامەتی گەلەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا
دەگێڕنەوە.
ئەوەیخستوەتەڕو، دۆزینەوەی گۆڕێکی بە
کۆمەڵی نوێ لە بیابانی سەماوە، کە پاشماوەی پاکی تەرمی منداڵ و ژنانی بێتاوانی
گەلی کوردمان تێدایە، کاروانی خوێن و خەبات و ئازار و دیارنەمان دەهێنێتە بەرچاو کە
تێیدا گەلەکەمان لە ژێر دڕندەیی ڕژێمی ڕەگەزپەرستدا ئازاری چەشت.
رۆژی یەكشەممە، لە بیابانی سەماوە گۆڕێکی
بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە مێژوەکەی بۆ ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردو دەگەڕێتەوە کە تەرمی
کۆمەڵێک ژن و منداڵی کوردیان لەخۆگرتبو، قوربانی تاوانەکانی ئەنفال بون.
191 جار خوێندراوەتەوە