پۆلیسی سلێمانی
رایگەیاند، تۆمەتباری روداوەکەی گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی دەستگیرکرا.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا هاتوە، دوای ئەوەی شەوی رابردو لە
گەڕەکی قولەرەیسی شەڕە چەقۆ لە نێوان چەند کەسێکدا دروستبو، لە ئەنجامدا کەسێک بە
چەقۆ کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربو.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس بۆ شوێنێ روداوەکە و کەشف
و هێڵکاری بۆ شوێنی تاوانەکە ئەنجامدرا و لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری
هەڵاتو دەستیپێکرد.
دەشڵێت: توانرا لەماوەی كەمتر لەدوو كاتژمێردا
تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، کەلەدایکبوی (2001) و بەبڕیاری دادوەر راگیراوە.
2184 جار خوێندراوەتەوە