سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرایدەكات: دانوستانی ڕێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان
لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە، راشیگەیاند: روخساری ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست دەگۆڕێت.
هەواڵ: (KNNC)
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
رایگەیاند: دانوستانی ڕێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس پێشكەوتنی
بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە و بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەكانیش وڵاتەكەی ڕێوشوێنی گرنگ لە هەمو ئاستەکاندا دەگرێتەبەر.
وتیشی: دڵنیا نییە لەو کاتەی کە پێویستە
بۆ تەواوکردنی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەكان كە چەندی پێویستە، هەروەها راشیگەیاند: وردەکاریی
دانوستان و ڕێکارانەی کە دەیگرنەبەر بۆ بەئەنجام گەیاندنی رێكەوتنەكە ئاشکرا ناکات.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، رێگە نادەن هیچ تیرۆریستێک لەسەر سنوری وڵاتەكەی جێگیر ببێت، جەختیشیكردەوە؛
كەڕوخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕن، ئەمەش شتێکە دڵخۆشی دەکات.
866 جار خوێندراوەتەوە