هاکان فیدان و ئەحمەد شەرع کۆبونەوە

KNN : Kurdish News Network
03:54 - 22/12/2024
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی توركیا لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبوەوە، ئەوەش دوەم سەردانی وەزیری دەرەوەی توركیایە بۆ سوریا لەدوای ڕوخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد.

 

هەواڵ:KNNC

 

هاكان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا بەسەردانێک گەیشتە سوریا و لە دیمەشقی پایتەخت لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی نوێی ئیدارەی سوریا كۆبوەوە.

 

ئەمە دوەم سەردانی وەزیری دەرەوەی توركیایە بۆ سوریا ئەنجامی دەدات لە دوای ڕوخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد.

 

پێشتر، ئەحمەد شەرع لەبارەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا، ڕایگەیاندبو حكومەتی ئاییندەی سوریا پەرە بە پەیوەندییە ستراتیژییەكانی لەگەڵ توركیا دەدات، چونكە ئەنقەرە زۆرترین ژمارەی پەنابەری سوری لەخۆگرتوە و هاوكاری كردون.

115 جار خوێندراوەتەوە