کەسێکی بەڕەچەڵەک فەڵەستینی وەک وەزیری نەوت
و سامانە سروسشتییەکانی سوریا دیاری کرا، کە پێشتر بەڕێوەبەری دۆزینەوەی
نەوت بوە.
هەواڵ:KNNC
حکومەتی کاتی سوریا، غیاس دیاب، هاوڵاتییەکی بە
رەچەڵەک فەلەستینی وەک وەزیری نەوت و سامانە سروشتییەکان دیاری کرد، کە دیاریکردنی
کەسیکی بە ڕەچەلەک بیانی یەکەم جارە لە مێژوی سوریادا پۆستی وەزیری وەربگرێت.
غیاس دیاب، رەگەزنامەی سوری و فەلەستینی هەیە،
بڕوانامەی لە ئەندازیاریی نەوت هەیە پێش وەرگرتنی پۆستی وەزیری، وەک بەڕێوەبەری دۆزینەوەی
نەوت لە سووریا کاری کردووە و بەرپرسیار بووە لە پەرەپێدانی ستراتیژیی بەڕێوەبردنی
سەرچاوەکانی نەوت.
غیاس دیاب دوای وەرگرتنی پۆستەکەی ئاماژەی
بەوەکردوە، کاردەکات بۆ بەهێزکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی نەوت و
غاز لە رێگەی گەڕاندنەوەی کێڵگە نەوتییەکان کە لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت دەرچون.
52 جار خوێندراوەتەوە