هەژارترین سەرۆکی جیهان توشی شێرپەنجە بوە و دەیەوێت لە تەنیشت سەگەکەیەوە بەخاک بسپێردرێت

KNN : Kurdish News Network
09:05 - 10/01/2025
هەمەڕەنگ
+
-

هەژارترین سەرۆکی جیهان توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوە و داوا دەکات لە نزیک گۆڕی سەگەکەی بەخاک بسپێردێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

گۆڤاری بوسکێدا بڵاویکردەوە، خۆسێ موجیکا ئەو پیاوەی بە"هەژارترین سەرۆک لە جیهاندا" ناسراوە، ئاڵای سپی هەڵکرد و خۆی ڕادەستی شێرپەنجە کرد، لە مانگی نیسانی رابردو توشی شێرپەنجەی سورێنچک بو، ئێستا لە دۆخێکی سەختی تەندروستیدایە، لە نوێترین چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شێرپەنجە جگەریشی گرتوەتەوە و جەستەی بەتەواوەتی ماندو بوە.

 

خۆسێ مۆجیکا، تەمەنی نزیک دەبێتەوە لە 90 ساڵ،لە 90%ی مووچەکەی کە دەکاتە چوار هەزار دۆلار، بەخشیوەتە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان لەکاتی سەرۆکایەتیدا، لەماوەی سەرۆکایەتیدا لە خانویەکی ئاسایی و لەکێڵگەیەکی بچوک لەگەڵ هاوسەرەکەی و سەگەکەی ژیاوە.

 

تا ئێستا، 32 جار چارەسەری تیشکی ئەنجامدا و دواتر چارەسەری کیمیایی وەرگرتوە، دوای ئەوەی بۆماوەیەک لە شێرپەنجەی سورێنچک چاک بوەوە بەڵام دواتر دوچاری شێرپەنجەی جگەر بو، وەک خۆی دەڵێت: بەهۆی ئەوەی تەمەنی هەڵکشاوە چیتر توانای وەرگرتنی چارەسەری نەماوە و داوای لە پزیشکەکان کردوە هیچ چارەسەرێکی بۆ ئەنجام نەدەن.

 

خۆسێ مۆجیکا، لە چاوپێکەوتنە رۆژنامەوانییەکەیدا، ماڵئاوای لە هاوڕێ سیاسییەکان و ئۆرۆگواییەکان کرد و وتی، ئیدی هیچ چاوپێکەوتنێکی دیکەی رۆژنامەوانی ئەنجامنادات و داواشی کرد، کاتێک کۆچی دواییکرد لە تەنیشت سەگەکەیەوە بەخاک بسپێردرێت.

 

خۆسێ مۆجیکا، لە ساڵی 2010 تا ساڵی 2015 سەرۆکی ئۆرۆگوای بوە.

417 جار خوێندراوەتەوە