گوێدرێژەکەى فیلمى شرێک مرداربوەوە

KNN : Kurdish News Network
09:36 - 05/01/2025
هەمەڕەنگ
+
-

ئەو گوێدرێژەى کاراکتەرى گوێدرێژەکەى فیلمى شرێکى لەسەر دروستکرابو، لە تەمەنى 30 ساڵیدا لە یەکێک لە پارکەکانى کالیفۆرنیا مرداربوەوە.

 

هەمەڕەنگ:KNNC

 

پێگەى باخچەى بارۆن پارک لە کالیفۆرنیا لە لاپەڕەى ئینستاگرام نوسیویەتى:" پێرى دواى توشبونى بە ڤایرۆسى لامینتیس لە تەمەنى 30 ساڵى مرداربوەتەوە و ئەو روداوەشیان بە روداوێکى بەئازار ناوبردوە.

 

پێرى لەساڵى 1994 لەدایکبوە، تا تەمەنى 30 ساڵى لە پارکێکى کالیفۆرنیا چاودێرى کراوە، ئەو گوێدرێژەى لە فیلمى شرێک لە ساڵى 2001 پەخشکرا و ڤۆیس ئۆڤەرى لەلایەن ئێدى مۆرفى، ئاکتەرى بەناوبانگ بۆکرا، لەسەر شێوەى ئەم گوێدرێژە دروستکرابو.

 

فیلمى شرێک، باس لە چیرۆکى زەبەلاحێک دەکات کە ئاشقى کچى یەکێک لە پاشاکان دەبێت بەناوى فیۆنا کە هاوشێوەى خۆى بەهۆى جادویەکەوە دواى نیوەى شەو شێوەى بۆ زەبەلاح دەگۆڕێت، یەکێک لە کاراکتەرە سەرەکییەکانى ئەم فیلمە، گوێدرێژێکە بەناوى (دۆنکى) کە رۆڵێکى دیار و جیاوازى لە ئەنیمەیشنەکەدا هەیە.


3509 جار خوێندراوەتەوە