کەشناسی هەرێم
رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە و سبەینێش پلەکانی گەرما کەمێک
بەرزدەبێتەوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ
ئاسمان بەگشتی نیمچە هەوردەبێت، ئەگەری نمەباران هەیە لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاوی
بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و بەشێك لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای هەولێر،
لەگەڵ دروستبونی تەم لەسەر هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ سێشەممە کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی
نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15پلەى
سیلیزى
سلێمانی : 13پلەى
سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى
سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە : 13
پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى
سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى
سیلیزى
بەشى پێشبینى 06- 01- 2025
448 جار خوێندراوەتەوە