لە روداوێکی
دەگمەندا دەسەڵاتدارانی زامبیا ڕایانگەیاند، ئەفسەرێکی پۆلیس لە شەوی سەری ساڵدا 13
تۆمەتباری دەستبەسەرکراوی ئازادکردوە و پێیوتون بچن ئاهەنگی سەری ساڵ بگێڕن.
هەواڵ: KNNC
لەبارەی روداوەکەوە، وتەبێژی پۆلیسی
زامبیا بە میدیاکانی وتوە، ئەو ئەفسەرە
"بە زۆر کلیلی زیندانەکانی وەرگرتوە" و ئەو کارەی کردوە، دوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان،
ئەفسەرەکە بەهۆش خۆی هاتوەتەوە و هەڵاتوە، بەڵام دواتر دەستگیر کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
"زیندانەکان پیاو و ژنیش بون، ئەفسەرەکە بردونیەتییە دەرەوە و پێی وتون ئێوە ئازادن بچن بەشداری لە ئاهەنگی ساڵی نوێ دا بکەن.
بە گوتەی وتەبێژی پۆلیسی زامبیا، زیندانییەکان، تاوانباربون بە دەستدرێژی سێکسی و دزیکردن و تا ئێستا دەستگیر نەکراون.
روداوەکە
دەنگدانەوەی هەبوە لە وڵاتەکەدا و دیکسۆن جارێ، پارێزەر و وتەبێژی پێشوی سەرۆکی
زامبیا لە بارەی ڕوداوەکەوەلە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: هەر جارێک
بیر لە روداوەکە دەکەمەوە دەستدەکەم بە پێکەنین، بەڕاستی جێی پێکەنینە.
3763 جار خوێندراوەتەوە