لە دانیمارک لە کۆتا چرکەکانی کۆتا شەوی ساڵدا دەستدەکەن
بە شکاندنی قاپ و پەرداخی شوشە وەک نەریتێکی ساڵانەیان، ئەوان بروایان وایە بەو
کارەیان بەختی خراپیان لێ دوردەکەوێتە و
بەختی باشیش ڕویان تێدەکات.
هەمەڕەنگ: KNNC
لە دانیمارک نەریتێکی ناوازە هەیە کە هەمو ساڵێک
لە 31ی کانونی دوەمدا، لەبری
ئەوەی قاپ و پەرداخە بەکارنەهێنراوەکان فڕێ
بدەن، هەڵیدەگرن و تا کۆتایی ساڵ و بە سۆزەوە بەرامبەر دەرگای هاوڕێ و خزمەکانیان دەیانشکێنن.
ئەو شکاندنەش بەمانای
وازهێنانە لە ڕابردو، هەروەها دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ دێت، لە کاتێکدا ڕەنگە شکاندنی شوشەکان وەک نەریتێکی وێرانکەر
دەرکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەواو خۆش و چێژبەخشە بۆ دانیمارکییەکان و ڕێگایەکە بۆ
پەیوەندیکردن لەگەڵ خۆشەویستان و ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێ.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان بڕوایان وایە، دەنگی شوشە شکاوەکان کە
لەبەردەم دەرگاکاندا دەیشکێنن ڕۆحە خراپەکان دور دەخاتەوە لێیان و بەختێکی باشیشیان بۆ دەهێنێت لە ساڵی نوێدا.
سەرچاوەی ئەم نەریتە
بە تەواوی ڕون نییە، بەڵام وا بیر دەکرێتەوە کە وەک ڕێگەیەکە بۆ نیشاندانی پێزانین
بۆ ژیان و سوپاسکردنی ئەو کەسانەی کە شوشەکە لەبەردەم ماڵیاندا دەشکێندرێت، ئەوان لە ڕێگەی
شکاندنی شوشەکانەوە بە دۆست و کەسە نزیکەکانیان دەڵێن سوپاس بۆ بونتان و هیوای بەختێکی
باشتان بۆ دەخوازین لە ساڵی داهاتودا.
لەکۆتایدا، شکاندنی شوشەکان نەریتێکی ناوازەیە لە دانیمارک
کە لە رێگەی چەندین نەوە گوازراوەتەوە و ڕێگایەکی
جوان و سەرنجڕاکێشە بۆ بەخێرهاتنی ساڵی نوێ و ماڵئاوایی کردن لەو ساڵەی تێیدا ژیاون
389 جار خوێندراوەتەوە