مەریوان سەفادین خەرامان بڵاودەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
02:03 - 06/01/2025
هەمەڕەنگ
+
-

هونەرمەند مەریوان سەفادین نوێترین بەرهەمی هونەری بەناوی (خەرامان) بڵاودەکاتەوە، بڕیارە دوای ئەم بەرهەمە چەند گۆرانییەکی دیکەش بڵاوبکاتەوە.

 

هەمەڕەنگ:KNNC

 

هونەرمەند مەریوان سەفادین نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی (خەرامان) بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئامادەکردنی بەرهەمەکەی کۆمەڵێک هاوڕێ و هونەرمەند هاوکاری بون.

 

هەروەها، سوپاسی دەزگاکانی راگەیاندن دەکات کە هەمیشە هاوکاری بون بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمە هونەرییەکانی.

 

کلیپی گۆرانی (خەرامان) کاری دەرهێنانی لەلایەن (دیار مەهدی) و کاری درۆن لەلایەن (زانکۆ ئیسماعیل) بۆ ئەنجامدراوە، هەروەها کاری ڤیدیۆکلیپەکە لەسەر شاخی سارا تۆمارکراوە.

 

مەریوان سەفادین لە ساڵی 1972 لە گوندی عەبابەیلێ-ـی شاری هەڵەبجە لەدایک بوە و تا ساڵی 1988 لەوێ ژیاوە و دواتر روی کردوەتە شاری سلێمانی و لەوێ نیشتەجێبوە، ساڵی 1996 روی کردوە ئەوروپا و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.

73 جار خوێندراوەتەوە