ئەحمەد تورک لەسەر
داواکاری ئۆجەلان بەشداری لە شاندەکەی دەمپارتیدا کردوە و لە میانی کۆبونەوەکەیاندا
لەگەڵ سەرۆکی مەهەپە تەسبیحیکی بە دیاری بەخشیوەتە باخچەلی.
هەواڵ:KNNC
میدیاکانی تورکیا، ناوەرۆکی کۆبونەوەی
شاندەکەی دەمپارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە ئاشکرا دەکەن و لە زاری سەرچاوەیەکی
دەمپارتییەوە دەڵێن، باخچەلی پێشوازییەکی گەرمی لە شاندەکە کردوە.
ئەحمەد تورک، سەرۆکی
شارەوانی مێردین کە ماوەی چەند مانگێکە بە تۆمەتی پەیوەندی و پشتیوانی تیرۆر لەکارەکەی
دورخراوەتەوە لە نێو شاندەکەدابو، بە گوێرەی زانیارییەکان تورک لەسەر داوای ڕێبەری
پەکەکە لە نێو شاندەکەدا بوە، هەر لە میانی کۆبونەوەکەدا ئەحمەد تورک تەسبیحێکی بە
دیاری بەخشیوەتە دەوڵەت باخچەلی.
ئیسماعیل سەیماز، نوسەری
تورک دەڵێت، لەبەر ئەوەی یەکەم لایەن باخچەلی بوە کە وەڵامی داوای دەمپارتی داوەتەوە
بۆیە لە پێش لایەنەکانی دیکەوە کۆبونەوەی لەگەڵدا کراوە، شاندەکەی دەمپارتی زیاتر
قسەیان کردوە و باخچەلی زیاتر گوێی لە پەیامەکانی ئۆجەلان گرتوە.
سەرچاوەیەک لە دەمپارتی
ئەوەی ڕاگەیاندوە، باخچەلی بە ئەدەب و ڕەسمییەتی دەوڵەتییەوە پێشوازی لە شاندەکەیان
کرد و گوێی لە هەڵسەنگاندنەکانیان گرتوە و ئاواتی خواستوە ئەم هەوڵەی هەیە بۆ بەرژەوەندی
تورکیا بێت وتوشیەتی کاتی ئەوە هاتووە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
بە گوێرەی زانیارییە
دزە پێکراوەکان ڕیبەری پەکەکە بە شاندەکەی دەمپارتیدا پەیامی تایبەتی ناردوە بۆ
باخچەلی، بەڵام ناوەڕۆکەکەیان ئاشکرا نەکردوە.
3138 جار خوێندراوەتەوە