رۆژنامەیەکی بەریتانیا ئاشکرایدەکات، بەهۆی پەرەسەندنی دژایەتییەکان لە نێو
پارتەکەیدا، لەم هەفتەیەدا سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەستلەکاردەکێشێتەوە.
هەواڵ:KNNC
ڕۆژنامەی گڵۆب ئەند مەیلی
بەریتانی ئاشکرایکردوە، پێدەچێت جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لەم هەفتەیەدا
دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕابگەیەنێت، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی دژایەتی لەگەڵیدا لەناو
پارتی لیبراڵەکەیدا.
ڕۆژنامەکە لە زاری سێ
سەرچاوەوە بڵاویکردوەتەوە، دەستلەکارکێشانەوەی جەستن ترۆدۆ پێدەچێت پێش کۆنفرانسی
پارتی لیبراڵی نیشتمانی بێت کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجام بدرێت، ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەکە
بکات رون نییە کە ئایا ترودۆ بۆ ماوەیەکی کاتی لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت یان نا
تا پارتی لیبراڵ دەتوانێت سەرکردایەتییەکی نوێ هەڵبژێرێت.
ترودۆ لە ساڵی 2015ـەوە
هاتوەتە سەر دەسەڵات، بەپێی راپرسییەکان ئێستا 20 خاڵ لەدوای رکابەرەکەی پیێر پۆیلیڤرەوەیە, بەوهۆیەوە ترودۆ ماوەی
چەند مانگێکە لەژێر فشاری پەرلەمانتارە هەڵبژێردراوەکانی پارتەکەیدایە بۆ ئەوەی دەست
لەکاربکێشێتەوە.
62 جار خوێندراوەتەوە