وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، 11 زیندانی یەمەنی کە لە زیندانی
گوانتانامۆ دەستبەسەرکرابون، رادەستی حکومەتی عومان کراون، ئێستا تەنها 15 کەس لە
زیندانەکەدا ماون.
هەواڵ: KNNC
پێنتاگۆن لە ڕاگەیەنراوێکدا
ئاشکرایکرد، لەچوارچێوە هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی زیندانیانی گوانتانامۆ، 11
زیندانی یەمەنیان، ڕادەستی حکومەتی عومان کردوە و بەو هۆیەشەوە هەوڵێستی
عەمان و هاوپەیمانەکانی بەرز دەنرخێنێت.
بەپێی ئامارەکانی پێنتاگۆن، لە
ئێستادا تەنیا 15 کەس لە زیندانی گوانتانامۆ دەستبەسەرن، سێ
دەستگیرکراویان مافی گواستنەوەیان هەیە بۆ وڵاتەکەیان یان بۆ وڵاتی سێیەم و سێ
زیندانی دیکەش مافی پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیاندا هەیە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە، حەوت
زیندانی دیکەش بەهۆکاری جیاواز تۆمەتبارن و دو زیندانی دیکەش سزایان
بۆ بڕدراوەتەوە.
لەو 15 زیندانیە دیارترینیان
خالید شێخ محەمەدە کە بەگوتەی ئەمەریکا کەسی سەرەکی هێرشەکانی 11ـی سێپتەمبەری
2001 و پێش هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە زیندانی گوانتانامۆ، 800
کەس لەو زیندانەدا دەستبەسەر بون.
43 جار خوێندراوەتەوە