فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای
تورکیا، گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین لە مەنبج بۆردومان دەکەن، هەسەدەش فڕۆکەیەکی
بێفڕۆکەوانی بەیرەقداری تورکیای خستەخوارەوە.
هەواڵ:KNNC
میدیاکانی رۆژئاوای
کوردستان بڵاویانکردەوە، تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی دەوروبەری بەنداوی تشرینی
بۆردومانکرد و هاوکات چەندین گوندی سەر بە سلوکی، بەچڕی تۆپبارانکرد.
لەلایەکی دیکەوە،
تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی، گوندەکانی مخلەت، ئوم ئەل بەرامیل و حەمیدیەی سەر
بە شاری سلوکی-ـیان لە کانتۆنی جزیرە بەچڕی تۆپبارانکرد.
هەروەها، شەوی رابردو
شەڕڤانانی هەسەدە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لە باشوری کۆبانێ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی
تورکیایان لە جۆری بەیرەقدار TB2، خستەخوارەوە و لەهەمانکاتدا چەند هێرشێکی گروپە چەکدارەکانیان
بۆسەر بەنداوەکە تێکشکاند.
روانگەی سوری-ـیش بۆ
مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا
بۆسەر شاری دێرحافز، سێ چەکداری ئەو گروپانە کوژراون.
164 جار خوێندراوەتەوە