تورکیا لە دوو کاتژمێردا هەشت هاوڵاتیی مەدەنى لە رۆژئاواى کوردستان کردە قوربانیی

KNN : Kurdish News Network
06:21 - 08/01/2025
کوردستان
+
-

لەماوەى کەمتر لە دوو کاتژمێردا و تەنها لەمڕۆدا هەشت هاوڵاتیی مەدەنى لە رۆژئاواى کوردستان بونەتە قوربانیی بۆردومانەکانى تورکیا.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاسایشى ناوخۆى رۆژئاواى کوردستان بڵاویکردەوە؛ تورکیا ئۆتۆمبێلێکى لە گوندى کەرکى شارى دێرکى سەربە کانتۆنى جزیرە بەئامانجگرتوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکى مەدەنیی شەهید بوە و یەکێکى دیکەیش بریندار بوە کە برینەکەى سەختە.

 

هەر ئەمڕۆ لە نزیک بەنداوى تشرین، تورکیا ئۆتۆمبێلێکى مەدەنیی بەئامانجگرت کە بەڕێوەبون بەرەو رێپێوانێک دژى دەستدرێژییەکانى ئەو وڵاتە لە بەنداوەکە، بەهۆیەوە سێ هاوڵاتیی شەهید بون و سیانى دیکەیش بریندار بون کە دوانیان رۆژنامەنوس بون.


62 جار خوێندراوەتەوە