دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
پیرۆزبایی دەستبەکاربونی سەرکونسوڵی نوێی ئێران دەکات.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەمە، دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی
بزوتنەوەی گۆران چاوی کەوت بە فەرامەرز ئەسەدی سەرکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران
لە هەولێر.
لە دیدارێكدا، رێکخەری گشتی پەیامی پیرۆزبایی
بزوتنەوەی گۆڕانی گەیاندە سەرکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بەبۆنەی
دەستبەكاربونیەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.
هەر لە دیدارەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی
هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە و پێشهاتەكان كرا و جەختکرایەوە لەوەی بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهات و گۆڕانکارییەكانی
ناوچەكە بكرێت بە ئامانجی دورخستنەوەی مەترسی لەسەر سەقامگیری بەشێوەیەك ئاڵنگاری
و كێشەكان بە گفتوگۆ و رێگەی ئاشتیانە چارەسەبکرێن.
فۆتۆ/ بڕیار نامیق
140 جار خوێندراوەتەوە