خامنەیی بۆ سودانى: پێویستە دژى داگیرکارییەکانى ئەمەریکا بوەستینەوە

KNN : Kurdish News Network
07:18 - 08/01/2025
جیهان
+
-

رێبەرى شۆڕشى ئیسلامى ئێران داوا لە سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات دژى داگیرکارییەکانى ئەمەریکا بوەستێتەوە و بونیشیان لە خاکى وڵاتەکە  بە نایاسایی وەسف دەکات و دەڵێت: دژى بەرژەوەندییەکانى گەلى عێراقە.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە درێژەى سەردانەکەیدا بۆ تاران محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەگەڵ عەلى خامنەیی رێبەرى شۆڕشى ئیسلامى ئێران بە ئامادەیی مەسعود پزیشیکیان، سەرۆککۆمارى وڵاتەکە کۆبوەوە.

 

 

ئاژانسى هەواڵى (تەسنیم)ـى ئێران لەوبارەبەوە دەڵێت: لە کۆبونەوەکەدا عەلى خامنەیی بە سودانى راگەیاندوە کە ئەمەریکا لە عێراق هەوڵدەدات هەژمونى خۆى زیاتر فراوان بکات و سەقامگیرتر ببێت.

 

 

لەبارەى گۆڕانکارییەکانى دۆخى سوریاشەوە، رێبەرى شۆڕشى ئیسلامى ئێران وتویەتى:" گۆڕانکارییەکان بە دەستوەردانى وڵاتە دەرەکییەکان ئەنجام دراوە".

 

 

لاى خۆیەوە، محەمەد شیاع سودانى، هێزەکانى حەشدى شەعبى وەک بەشێک لە دەسەڵاتى هێزە ئەمنییەکانى  عێراق ناوبردوە و خامنەییش داواى کردوە کە هێزەکانى حەشدى شەعبى بەهێزتر و فراوانتر بکەن لە وڵاتەکە.

407 جار خوێندراوەتەوە