ناوەڕۆکی کۆبونەوەی نێوان سودانی و پزشکیان

KNN : Kurdish News Network
01:02 - 08/01/2025
جیهان
+
-

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئێران لە تاران کۆبونەوە، دوای کۆبونەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا هەردولا جەختیان لە سەقامگیری ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات کردەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

پوختەیەک لە قسەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق:

 
- مەبەستی سەردانەکەم بۆ تاران بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراقە

- لەگەڵ ئێران کار بۆ بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری دەکەین

- لەبارەی پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ ئێران رێککەوتین

- سەقامگیریی سوریا، کلیلی سەقامگیریی ناوچەکەیە

- پێویستە سنورێک دابنرێت بۆ دەستوەردانی دەرەکی کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی سوریا دەگەیەنێت

پوختەیەک لە قسەکانی مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران:

 

 
- لەگەڵ سودانی باسی دەروازە سنورییە هاوبەشەکانمان کرد

- دواین پێشهاتەکانی ناوچەکەمان تاوتوێکرد

- ئاسایش و سەقامگیری عێراق بۆ ئێمە گرنگە

- لەبارەی یەکپارچەیی خاکی سوریا لەگەڵ عێراق هاوڕاین

- لەگەڵ عێراق ترسی هاوبەشمان لە زیندوبونەوەی شانە نوستوەکانی تیرۆر هەیە

- هەوڵی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق دەدەین

63 جار خوێندراوەتەوە